نامرئ قاسملو
باشترین پاداش بۆ شه‌هیدان درێژه‌دانی رێگایانه
گه‌لێك ئازادی بوێ ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادی یه‌ش بدا. هیچ میلله‌تێك به‌بێ زه‌حمه‌ت و تێكۆشان ، به‌بێ به‌خت كردنی رۆڵه به‌نرخه‌كانی خۆی به ئازادی نه‌گه‌یشتوه. گه‌لی كوردیش و حیزبی ئێمه‌ش كه پێشڕه‌وی خه‌باتی گه‌لی كورده له مێژه ئه‌وه‌ی ده‌زانن كه ئازادی فیداكاری ده‌وێ ، خۆبه‌خت كردنی ده‌وێ. كاروانی شه‌هیدانمان درێژه. به‌ڵام ره‌نگه له‌وه‌ش درێژتربێ.
ئێمه له رۆژی شه‌هید بوونی شه‌هیده‌كانمان ، له‌بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانمان له مێژه بڕیارمان داوه ناگرین. له مێژه بڕیارمان داوه كه ته‌نیا و ته‌نیا كارێك كه ده‌توانین بكه‌ین و له‌به‌ر چاوو له‌به‌ر بیری شه‌هیدانمان شهرمهزارنهبین ئه‌وه‌یه كه رێگای ئه‌وان به‌رنه‌ده‌ین ، وه‌ك ئه‌وان تا سه‌ر ئه‌و رێگایه بڕۆین ، له هیچ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ك نه‌ترسین ، له هیچ سه‌ختی یه‌ك نه‌كشێینه‌وه.
خه‌باتی ئێمه خه‌باتێكی ره‌وایه. خه‌بات بۆ ئازادیی میلله‌تێكه، خه‌بات بۆ دواڕۆژی منداڵه‌كان و نهسلهكانی دیكه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك ئه‌م نه‌سله ئه‌ركی خۆمان به چاكی به‌جێ بگه‌یه‌نین ده‌توانین هیواداربین كه نه‌سلی داهاتوومان شه‌هیدی نه‌بێ. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نه‌سلی رابردوو وه‌یا نهسلهكانی رابردوو به چاكی ئه‌ركی خۆیان به‌جێ هێنابا ره‌نگ بێ ئه‌و نه‌سله‌ی ئێمه شه‌هیدی نه‌ده‌بوو.
بۆیه بیره‌وه‌ریی شه‌هیده‌كانمان جارێكی دیكه ده‌مان هێنێته سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه به‌بیرو باوه‌ڕێكی چه‌سپاو، به دڵێكی پڕ له شۆڕش و به هیوایهیكی زۆر، خه‌باتی خۆمان درێژه پێ بده‌ین. ئه‌و خه‌باته ئاكامی ده‌بێته دوو شت. هه‌م گیانی شه‌هیده‌كانمان شاد ده‌كا ،هه‌م میلله‌ته‌كه‌مان رزگاردهكا. بۆ ئه‌وه له دوارۆژدا شه‌هیدمان نه‌بێ